
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، له میحوه‌ری ڕێگای “دۆرح” بۆ “سه‌ربیشه”، به‌هۆی خۆپێكدادانی ترێلییه‌ك و ئۆبۆبووسێك، ١٢ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م ڕووداوه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له ٧٥ كیلۆمیتریی ڕێگای سه‌ربیشه ڕۆی داوه و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌ربیشه گوازراونه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندرووستیی هێندێكیان مه‌ترسیدار ڕاگه‌یه‌ندراوه.
