به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی ٢٤ی رێبه‌ندان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له نزیكی پاسگای هه‌ڵاڵه‌ی شوماڵی، له ناوچه‌ی مه‌یمه‌كی شارستانی مێهران، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناسناوی ئه‌م هاووڵاتییه “نادر به‌راران”، خه‌ڵكی گوندی “كه‌ل كه‌ل عۆلیا”، سه‌ر به شارۆچكه‌ی “چه‌رداوڵ”ی ئۆستانی ئیلام، كه به هۆی پاشماوه‌كانی مینی شه‌ری ئێران و عێراق، گیانی خۆی له ده‌ست دا. شایانی باسه، له ساڵی رابردوودا لانیكه‌م هه‌شت هاووڵاتی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ئۆستانی ئیلام، گیانیان له ده‌ست داوه یان تووشی كه‌م ئه‌ندامیه‌تی بوون.