له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی بە ناوی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ئەرتشی تورکییە ئەو کۆڵبەرەیان لە گوندی “گوڵ”ی سەر بە بەخشی “دەشتەک”ی چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە. جێگهی ئاماژهیه، لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕیش، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “حیکمەت ئەحـمەدی”، “شەمزین ئەحمەدی”، “ڕەوشەن جەهانگیری” له ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی بریندار ببوون.