رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی رێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه، به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامیه‌كانی رژیم، گیانی له ده‌ست دا.
“هاشم حوسه‌ینی”، خه‌ڵكی گۆندی “مه‌نجیلان” و دانیشتووی شاری بانه، له كاتی تێكۆشان بۆ به ده‌ست هێنانی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی رژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵێ” ئه‌مشاره، گیانی له ده‌ست دا.