له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارێکی خەڵکی سەقز به‌ناوی “محەممەد فەیزپوور” ، لە تاران تووشی ڕووداوی کار هاتووه و به‌هۆیه‌وه گیانی لەدەست داوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو ، كاری ئارماتۆڕبه‌ندیی كردووه و بەهۆی بەربوونەوەی لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکاره لە تاران دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. شایانی باسه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له ساڵانه به سه‌دان كرێكار له كوردستان و ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.