کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی رێبه‌ندان، ته‌رمی كرێكارێكی لاوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ حه‌وزه‌كانی ئاوی ساردی ساردخانه‌ی میوه كاری ده‌كرد‌، له‌ ٥ كیلوومتری جاده‌ی سه‌قز-بۆكان، دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكاره‌ لاوه‌ له‌ كاتی كاركردن دا، كه‌وتووه‌ته‌ ناو یه‌كێك له‌ حه‌وزه‌كانی ئاوی ساردی ساردخانه‌ی میوه‌ له‌ جاده‌ی سه‌قز-بۆكان، و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌، ته‌رمی ناوبراو پاش دۆزینه‌وه‌ی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه‌.