له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی خەڵکی گوندی “دەل”ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوە “عەباس خۆزم” ڕاگەیه‌ندراوه. ناوبراو لە کۆمپانییەک له به‌نده‌رعه‌باس سەرقاڵی کار بووە و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ئه‌م ڕووداوه هاتووه و پێش ئەوەی بگەیەندرێته ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست داوە.