هێزەكانی ڕژیم لە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوەخۆ ماشینی کاسبکارێکیان کردە ئامانج و بههۆیهوه دهستبهجێ گیانی لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە سێڕای “بۆیەن” نزیک بە عوسمانئاوا، ماشینی کاسبکارێکیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولله و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوه. شوناسی ئەم کاسبکارە “یووسف فاتحزادە” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە ڕاگەیهندراوە.