ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گوڵان، شاعر و نووسه‌ری ڕه‌خنه‌گری ڕژیم به‌ناوی “قاسم ئاهه‌نین جان” و خه‌ڵكی خوزستان كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو، به هۆی نه‌داری و فه‌قر له لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی جۆندی شاپۆری ئه‌هوازه‌وه فڕدرایه نێو شه‌قام و گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئه‌دیب و نووسه‌ره به‌ناو بانگه‌ی خه‌ڵكی خوزستان، به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی جۆندی شاپۆری ئه‌هواز له ژێر چاودێری پزیشكی بووه كه له به‌ر نه‌دانی پاره و هه‌بوونی فه‌قر له لایه‌ن به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی دژه مرۆڤایه‌تی كۆماری ئیسلامی، به ئۆتۆمبێلێكه‌وه ده‌یبه‌نه نێو شه‌قامێكی شار و له ماشین فڕی ده‌ده‌نه خواره‌وه كه به داخهوهگیانی له ده‌ست ده‌ده‌ات.