ڕۆژی شه‌ممه‌م ٢٧ی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتوومبێلی باری له یه‌كێك له ناوچه‌كانی “ئوتارپه‌رادێش” له هێند، لانیكه‌م ٢٤ كرێكاری په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه ٣٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی قه‌ره‌نتینه بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ملیۆنان كه‌سی خه‌ڵكی وڵاتی هێند كه ڕۆژانه بژێویان په‌یدا ده‌كه‌ن، گرفتی جیدی درووست كردووه. ئه‌م كرێكارانه ناچارن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له شوێنی كاره‌كه‌یانه‌وه، مه‌ودایه‌كی زۆر بپێون و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی زیاد بوونی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئاست ئه‌م وڵاته‌دا. شایانی باسه، حه‌فته‌ی ڕابردووش ژماره‌یه‌ك كرێكاری پیاده له ئه‌یاله‌تی ماراشترا كه‌وتنه ژێر قه‌تاره‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا.