ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دوو كرێكار له ڕه‌شت به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر دووی ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌م ڕووداوه‌دا كه له ڕێگای جیردهی ڕه‌شت ڕووی داوه یه‌كێك له كرێكاره‌كان كه خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵاوی ئاوه‌كه بووه تووشی گاز گرتوویی هاتووه و كرێكاری دووهه‌میش كه بۆ یارمه‌تی ڕۆیشتووه‌ته خوار ئه‌ویش نه‌یتوانیوه خۆی ده‌رباز كات و له ئاكامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.