
به پێی ڕاپۆرتهاكان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار دوو كرێكار له شاره‌كانی “باسمێنج” و “دوزدوزان، گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، ڕۆچوونی زه‌وی له نزیك پردی سه‌تارخان له شاری باسمێنجی سه‌ربه ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كرێكارێكی ٦٥ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوی دووهه‌مدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گازی ئۆتۆمبیلێكی جۆری په‌یكان وانێت له دۆزدوزان، كرێكارێكی ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ست دا.
