له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کرێکاری خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “محەمەد بازوەند” و “محەممەد ڕەسووڵ ڕەحیمی سورخوەندی” لە كاتی تواندنەوەی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.
یەکێک لە نزیکانی ئەم دوو کەسە وێرای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگهیاند: “ئەو دوو هاووڵاتییە لە شەقامی حافیز خەریکی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ و ئاسنەواڵە بوون و لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا بە ئامێری هەواگاز سەرقاڵی تواندنەوەی ئەو ئاسنهواڵانە بوون کە چەند ڕۆژ پێشتر کڕیبوویان”.