ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٢ كرێكار له ئۆستانه‌كانی سیرجان و عه‌سه‌لوویه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێكی لاو به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی و كه‌وتنه ناو ده‌زگای ئاسیاب له ناوه‌ندێكی سه‌نعه‌تی له شاری “به‌ردسیر”ی سه‌ربه ئۆستانی سیرجان گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی” كه به شێوه‌ی په‌یمانكاری له پارسی جنووبیی عه‌سه‌لوویه كاری ده‌كرد، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی ژه‌هراوی گیانی له‌ده‌ست دا.