ڕۆژی ههینی ١٥ی مانگی خهرمانان، زریان و گەردەلوول زیانی گەورەی گیانی و دارایی بە دوورگەکانی وڵاتی باهاماس لە ناوچەی “کاریب” گەیاندووە و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس دەربەدەر بوونە و ٢٠ كهسیش گیانی لهدهستداوه.
زریانەکە گەیشتووەتە پلەی پێنج کە مەترسیدارترین ئاستییەتی. خێرایی با و گەردەلوول زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بووە. شەوی رابردووش بەشێکی دیکەی زەوی ناوچەکە بەهۆی زریانەکەوە داڕما. کەشوهەوای ناوچەکە هێشتا نالەبارە بۆ دۆزینەوەی قوربانیان، بەڵام پێش بینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر لەو ٢٠ کەسە بیت کە ئێستا پشتڕاست کراوەتەوە.