ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ له ئه‌نجامی درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتی بێلارووس، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به هۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا و ٧٠٠ كه‌سی دیكه‌ش له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له دژی لۆكاشێنكۆ كه ٢٦ ساڵه زه‌مامداری بێلارووسی له‌ئه‌ستۆیه شه‌وانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بۆ شه‌شه‌مین جاری به‌رده‌وام وه‌ك سه‌رۆك كۆماری بێلارووس هه‌ڵبژێردرا. شایانی باسه، له‌هه‌مان ڕۆژدا به سه‌دان كه‌س له ژنانی بێلارووس له حه‌ره‌كه‌تێكی نمادین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان له ناوه‌ندی شاری “مینیسك” كۆبوونه‌وه و زنجیره‌یه‌كی مرۆییان پێكهێنا.