کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندرابوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ماكۆ

گیان له‌ده‌ستدان و بریندرابوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ماكۆ

گیان له‌ده‌ستدان و بریندرابوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ماكۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ماكۆ به‌ ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ بە ناوی “بورهان جنکانلو” تەمەن ٢٨ ساڵ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه‌، برینداربووه‌كان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ماکۆ کراون.