کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٢٤ هاووڵاتی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

هشت کشته و ۱۶ زخمی در تصادف اتوبوس با تریلر در جاده قم کاشان

لە ئەنجامی پێکدادانی بارھەڵگرێک و مینی بووسێكدا لە باکوری ئۆستانی ئیسفەھان نۆ کەس گیانیانلەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەمڕۆ چوارشەممە١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان بارھەڵگرێک و مینی بووسێكدا لە سەر رێگایه‌كی سەرەکی لە باکوری ئۆستانی ئەسفەھان، نۆکەس گیانیانلەدەستدا و ١٥ کەسی دیکە برینداربوون، به‌پێی زانیاریه‌كان بەھۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ ڕوویداوه‌. شایانی باسه‌ به‌هۆی نزمی كواڵێتی ماشین و نائیستاندارد بوونی ڕێگاكانی هاتووچۆ له‌ ئێران ساڵانه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ هه‌زاران هاووڵاتی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و مردن به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌ دووهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان ئه‌ژمار ده‌كرێت.