کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 36 كه‌س له‌دوو ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 36 كه‌س له‌دوو ڕووداوی هاتووچۆ 4

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای شارەدێی “سنوونێ” بۆ “خانەسور”ی شەنگال، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان خوێندکاربوون. هه‌روه‌ها له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای “دووكان” بۆ “سلێمانی” پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵیش برینداربوون.

ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاسێکی خوێندکاران لەکاتی گەڕانەوەی لە “سنوونێ”وە بەرەو “خانەسور” لەنزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی شەنگال، لەگەڵ تانکەرێکی ئاوی سوپای عێراقدا پێكیان دا و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش پێكدادان ڕوو ده‌دات كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای “دووكان” بۆ سلێمانی به‌ هۆی بارینی به‌فر و نائه‌منی جاده‌كه‌ دوو ئۆتۆمبێل به‌ حه‌وت سه‌رنشینه‌وه‌ پێكیان دا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا و دوو منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.