کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ شاره‌كانی خۆی و بانه‌

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ شاره‌كانی خۆی و

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ شاره‌كانی خۆی و

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی هێزه‌کانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لە دەستدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی گوڵان، هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “بلەسووری خواروو”ی شاری خۆی سەر بە ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “لوقمان چوارگۆشە” کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “مەنسوور چوارگۆشە” و “مەیسەم محەمەدی” بە سەختی بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “کەیوان کەوسەری” لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لە دەست دا.