به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، چوار كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت، مه‌ریوان و پیرانشار له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “لوقمان ڕەشیدزادە”، لە سنووری “کانی زەرد”ی شاری سەردەشت له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی لەدەست دا. هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ واته ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “دەرەکێ”، سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ستار ڕەحیم نژاد”، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، لە بەرزایی بەربووەوە. شایانی باسه، ناوبراو پاش بەربوونەوە لە بەرزایی لە لایەن دانیشتووانی ناوچەکەوه، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژێك پێشتر واته ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بەهمەن چریک”، خەڵکی شاری مەهاباد و “خالید” خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەرزاییەکانی “کانی خوا”ی سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراو بە سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، ناوبراون بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری “چۆمان” لە هەرێمی کوردستان کراون.