به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یهكشهممه ٩ی مانگی پوشپهر، بەهۆى تەقینەوەیەک لە ناحیەى جەلەولا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ كهیس دیکەش برینداربوون.
سمکۆ محەمەد بەرپرسى ئاسایشی ناحیەى کۆکس ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بۆمبێکى چێنراو لە گوندى ئیسڵاحى سەر بە ناحیەى جەلەولا لە کاتى تێپەڕبوونى جوتیارەکاندا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامى تەقینەوەکە کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ كهسی دیکەش بریندار بوون کە سەرجەمیان بە ڕەگەز عەرەبن. ناوبراو وتیشی، چەکدارانى داعش لەناو ئەو باخانەى سنوورەکە کە دەکەوێـتە سەر رووبارى سیروان بارەگاى کاتییان هەیە و بەردەوام لە جموجۆڵدان.