
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار به‌هۆی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، خۆڕه‌م ئاباد و شووش، لانیكه‌م ٩ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، بوونه قوربانی.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، لانیكه‌م ٤ كرێكار له كارخانه‌ی “فوولاد پارس”ی حه‌فت ته‌په به‌هۆی دزه كردنی ئاوی باران بۆ ناو ده‌زگای “وردكردنی پاشماوه‌كان”، به سه‌ختی برینداربوون. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه له دووكانێك له مه‌یدانی ته‌جریش، چوار كرێكار به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له بینایه‌كی نیشته‌جێ بوون له خۆڕه‌م ئاباد، به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.
