ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی ڕوودانی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار به شێوه‌ی جیاجیا له شاره‌كانی، ته‌به‌س، ڕه‌شت، تاران، ئیسفه‌هان، ڕه‌ی، ئه‌هواز و كلارده‌شت ٩ كرێكار گیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، به هۆی داڕماری تونێلێكی كارگه‌ی شیركه‌تی “سامان كاوش” له قۆڵایی ٢٠٠ متری مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی ته‌به‌س، دوو كرێكار له ژێر ئاواره‌كاندا گیریان خوارد و گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌مدا، كرێكارێكی كارخانه‌ی ئێران ڕادیاتور له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شاری ڕه‌شت، له كاتی كار له‌گه‌ڵ دهستگاییهكی كات پرس، تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌مدا، كرێكارێكی ٦٢ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له شه‌قامی پاسدارانی تاران به هۆی داڕمانی بینایه‌ك، كه‌وته ژێر ئاواره‌كان و گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی چوارمدا، كرێكارێكی شاره‌داریی ئه‌هواز، له كاتی كار كردن له پاركی “فه‌دك”ی ئه‌مشاره تووشی به‌رق گرتووی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی پێنجمدا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاری ئیزوگام له بینایه‌كی نێوه‌كاره له شاری چادگانی ئوستانی ئیسفه‌هان به هۆی ئاگر گرتووی تووشی سوتان بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی شه‌شمدا، دوو كرێكاری ٥٣ و ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن له ڕووداوی ئاگر كه‌وتنی دوكانێكی سافكاری و نه‌قاشی له شه‌قامێكی شاری ڕه‌ی تووشی سووتان بوون و له ڕووداوی كۆتایی، به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی كه‌له په‌زی به ناوی ئارمان گهوێلی خه‌لكی ئاوایی كێلانه سه‌ر به شاری سنه، له كاتی كار كردن به هۆی گاز گرتووی گیانی له‌ده‌ستدا.