به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له شه‌قامی “نه‌سارولحسێن” له شاری قۆم و داڕمانی دوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردوو به سه‌ختی برینداربوون و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه جگه له داڕمانی ئه‌م ماڵه، ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ریش زیانیان پێگه‌یشتووه. شایانی باسه، برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌روا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه‌ن.