ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “باوا”ی شاری مەریوان بە ناوی “خالید غەفووری” تەمەن ٤٩ ساڵ گیانی لەدەست داوه و ٦ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو وێڕای ٦ کۆڵبەری دیکە كه سواری ماشینێک سه‌واری بوون لە جادەی نێوان “مەریوان- هەورامان”، لە نزیک گوندی “دەرەناخێ” لەگەڵ ماشینێکی جۆری “توویووتا پانکی” پێكیانداداوه و تووشی ئه‌م ڕووداو بوون. شایانی باسه، بارودۆخی گشتیی ٣ کۆڵبەر به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه نالەبار ڕاگەیەندراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌مان ڕۆژ، هێزه‌كانی ڕژیم له به‌رزاییه‌كانی سنووری نه‌وسوود، پۆلێك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و كوتان و له ئه‌نجامیدا، كۆڵبه‌رێكی تازه‌لاو به ناوی “مۆبین حسینی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “دووریسان” كه بە قونداغی چەک لە سەر و چاوی دراوە، به سه‌ختی برینداربووه.