به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦ كرێكار له شاره‌كانی زه‌هه‌ك، ته‌ورێز و كه‌لارده‌شت، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارستانی زه‌هه‌ك له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆرێك له ته‌ورێز، به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها له ئاوایی “توی ده‌ڕه” له شارستانی كه‌لارده‌شت، سێ كرێكاری كابینت ساز به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسید كه‌ربۆن، گیانیان له‌ده‌ستدا.