کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

Screen Shot 2020 09 17 at 11.28.42 AM

به‌هۆی دوو ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی ئابعه‌لی و كرمان، پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و له‌ ئه‌نجامیدا سێ كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكار به‌هۆی داڕمانی دیواری كاناڵێكی ته‌سیساتی له‌ دامه‌زراوه‌ی “به‌رف” له‌ شاری ئابعه‌لی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.  هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌ی “شكوفا سه‌نعه‌ت پوویا” له‌ ئۆستانی كرمان به‌ ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا عه‌سكه‌ری زاده‌” به‌هۆی پێداكه‌وتنی شت به‌سه‌ریدا، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.