به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار له ئه‌نجامی داڕمانی مه‌عده‌نی “هه‌مكار” له شاری ڕاور سه‌ر به ئوستانی كرمان، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م ٥ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێر ١١ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه تونلی ژماره ٢٠ی مه‌عه‌ده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی “هه‌مكار” له‌مشاره داڕما و له ئاكامدا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه، برینداربووان به هۆی ناله‌بار بوونی برینه‌كانیان پیویسته به فرۆكه بۆ شاری كرمان بگوازرێهنهوه.