ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دێلیجان، زه‌ره‌ندییه و بیرجه‌ند، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداو، مه‌عده‌نچییه‌ك له شارستانی دێلیجان به‌هۆی وێكه‌وتنی كابلی به‌رقی فشار قه‌وی له داربه‌ست، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٦ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی ١١٤ میتری له باغێكی زه‌ره‌ندییه، به‌هۆی داڕمانی چاڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له سێهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكار به‌هۆی داڕمانی بینایه‌ك له بازاڕی بیرجه‌ند له خۆراسانی جنووبی، به‌هۆی كه‌وتنه ژێر دارووپه‌ردووه‌وه به سه‌ختی برینداربوون.