به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی، شنۆ، سه‌رده‌شت و پیرانشار، سێ كۆڵبه‌ر به توندی بریندار بوو و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی شەممە ٣٠ی خەرمانان، گرووپێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی کێلەشین” سه‌ر به شاری شنۆ‌دا، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی ڕژیم و له ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ڕێبوار عومەرزادە”، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی “پووشاوێ”، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیكه‌ش بە ناوی “ڕەسووڵ گوران”، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”، بەتوندی بریندار بوو. هه‌روه‌ها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان، لاوێک بە ناوی “خدر بیلوکە”، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری ناوچه‌ی سەردەشت برینداربوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “مەجید خالیدزادە” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی برینداربوو.