به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئێسفه‌هان و ئه‌رده‌كان، به هۆی نه‌بوونی ئێمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێك له ڕۆژی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ له مه‌عده‌نی سه‌نگی “لای بید میمه” له ئیسفه‌هان تووشی ڕووداو بوو، ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌جه‌ف ئاباد گیانی له‌ده‌ستدا. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه، له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ١٨ كرێكار به هۆی ڕووداوی كار گیانی له‌ده‌ستداوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها، سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی له شاری ئه‌رده‌كان به هۆی داڕمانی دیوارێك له كاتی كار كردن دا، دوو كه‌سیان برینداربوو و یه‌كێكی دیكه‌یان گیانی له‌ده‌ستدا.