ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی فه‌شافویه و گه‌رمسار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار سێ كرێكار گیانی له‌دستدا و كرێكارێكی دیكه به تووندی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، دوو كرێكاری ٣٠ و ٣٢ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له كاتی كاركردن له كارخانه‌یه‌كی به‌رد له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی فه‌شافویه له جنووبی تاران، له كاتی جێبه‌جێ كردنی به‌رد به ماشینێك، به هۆی تێك چوونی كۆنتڕۆڵی ماشینه‌كه، به‌رده‌كه كه‌وت سه‌ریان و گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌مدا، له جه‌ریانی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی گاز له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی فه‌جر له شاری گه‌رمسار، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه برینداربوو.