کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٤١ كرێكار له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كان

کشته و زخمی شدن 41 کارگر در شهرهای

کشته و زخمی شدن 41 کارگر در شهرهای

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ماهشه‌هر، ته‌ورێز، سه‌وادكوه و كه‌ره‌ج ٤١ كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و یان برینداربوون.

له‌ ڕووداوی یه‌كه‌مدا، ئۆتووبوسی گواسته‌نه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وتی مه‌جیدییه‌ له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هر له‌ ڕێگای ئابادان ــــ ماهشه‌هر هه‌ڵگه‌رایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا كرێكارێك ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ست دا و ٢٢ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. له‌ ڕووداوی دووهه‌مدا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن شیركه‌تی ته‌راكتۆر سازی ته‌ورێز له‌ كاتی كار گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ ڕووداوی سێهه‌م دا، كرێكارێكی لاو له‌ كاتی كار كردن له‌ جاده‌ مه‌خسووسی كه‌ره‌ج، به‌ هۆی به‌رق گرتووییه‌وه‌ به‌ تووندی برینداربوو. له‌ ڕووداوی چوارمدا به‌ هۆی هه‌ڵگه‌راندنه‌وه‌ی مینی بوسی گواستنه‌وه‌ی ژنانی كرێكاری وه‌رزی له‌ ڕێگای سه‌وادكوه له‌ ئوستانی مازه‌نده‌ران، ١٦ كرێكار برینداربوون.