پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە ماتۆڕسکیلێکدا لە شەقامی بازنەیی گەڕەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە. ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێکی تر تەقینەوەی بۆمب و هێرشی چەکداری لە شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری له لایهن داعشهوه ڕوویداوه.