
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبووسێك له مه‌سیری “به‌رده‌سیر”، لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆبووسی مێحوه‌ری “مه‌شهه‌د ـــ به‌نده‌ر عه‌باس” له جاده، زیاتر له ٣٠ كه‌س بوونه قوربانی كه دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پۆلیسی راه‌وه‌ر وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ڕۆژانه ٤٥ تا ٥٥ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌ری ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندار ده‌بن كه ١٠ له‌سه‌دیان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
