به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی مهاباد و مه‌شهه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م ٢ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ته‌عمیرگایه‌كی مۆتۆرسیكلێت له گه‌ڕه‌كی ٣ی ئاشان له مهاباد، كرێكارێك به ڕاده‌یه‌كی زۆر تووشی سووتان بوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ. هه‌روه‌ها له دووهه‌م ڕووداودا، نیگه‌هبانێكی لاو له كارگه‌یه‌كی بیناسازیی له شه‌قامی “سه‌رشوور”ی مه‌شهه‌د به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی له‌ده‌ستدا.