ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی نیشتمانی پاكستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ له ویلایه‌تی “خه‌یبه‌ر په‌ختوون خوا” له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ١٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی لێدوانی به‌رپرسانی مه‌حه‌للی، ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌ی “مێهمه‌ند” ڕوویداوه و ده‌وترێ، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان له‌ئارا دایه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كرێكارانه‌ن كه له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. شایانی باسه، ساڵی ٢٠١١ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نێكی ویلایه‌تی به‌لوچستان له پاكستان، ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو. هه‌روه‌ها له نێوه‌ڕاست مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧، به‌هۆی داڕمانی دوو مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆز له ویلایه‌تی به‌لوچستان، ٢٣ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.