ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی خه‌رمانان، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا لە سەر رێگاى دەربەندیخان ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
پۆلیسی نەخۆشخانەى دەربەندیخان ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگاى شاخى “بەرانان” ڕووداوێکى هاتووچۆ کە پاسێکى گەشتیارى بووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش برینداربوون. پۆلیس ئاماژەى بەوەشکرد، له نێو برینداره‌كاندا ١٢ كه‌سیان منداڵن كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١ تا ١٣ ساڵدایه. ئەوەشی راگەیاند، سەرنشینەکانی پاسەکە عەرەب بوون، ولە سەیرانگای ئەحمەد ئاواوە گەڕاونەتەوە بەرەو دەربەندیخان.