کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٧ كرێكاری فه‌له‌ستینی له‌ به‌یتول له‌حم

کشته و مصدوم شدن ۱۷ کارگر فلسطینی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌سێكی نه‌ناسراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ڕێگه‌ی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فه‌له‌ستینی له‌ نزیك خالێكی پشكنین له‌ باكووری شاری “به‌یتول له‌حم ” كردووه‌ به‌ ژێره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥ كه‌س برینداربوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ حاڵی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌م خاڵه‌ پشكنینه‌ بوون كه‌ كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر خۆی كردووه‌ به‌ ناویاندا و له‌ ئه‌نجامیدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.