نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مینی بوسێكی گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ شاری سلێمانی بە ٢١ سەرنشینەوە وەرگەڕا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەهۆی ئه‌م ڕووداوه ١٣ خوێندکار بریندار بوون و خوێندکارێکی دیكه‌ش گیانی لەدەستدا، هاوکات خوێندکارێکی تر بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.