به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی مه‌ریوان، مهاباد و خۆی لانیكه‌م ١٢ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەر لە ڕووداوێکی هاتوچوو بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشینێکی سه‌واری لە ڕێگای نێوان دوو گوندی “بڵەبەر” و “سلێن” سەر بە شار مەریوان كه‌سێك بە ناوی “عابد” خەلکی گوندی “سلێن” دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دوشەممە ١٣ی خەزەڵوەر بە هۆی پێکدادانی دوو ماشینی سه‌واری لە ڕێگای “خۆی بۆ چایی پارە” ٤ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی ڕووداویکی دیکەی هاتوچوو لە ڕێگای نێوان “مهاباد بۆ ورمێ”، بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێکی سه‌مه‌ند، کەسێک گیانی له‌ده‌ستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خراپی و ستاندارد نه‌بوونی ڕیگاوبانهكان، لە خوارەوە بوونی چۆنایەتی جۆری ئۆتۆمبیلەکانی ئێران، نەبوونی تابلۆی ڕینمایی هاتووچۆ و کەمتەرخەمی شۆفیران، به سەرهکیترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچوو لە ئێران و کوردستان دێنه ئه‌ژمار کە ڕۆژانە قووربانی لێ دەکەوێتەوە. بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، ساڵانه لە ئێران زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.