به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ و پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری “كامیاران ـــ سه‌وڵاوا”، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م ڕووداوه له نزیك گوندی “گه‌شكی” كاتێك ڕوویداوه كه ئه‌م كه‌سانه كه به‌نیازبوون له دێهگولانه‌وه به‌ره‌و پاڵنگان بڕۆن و له ئه‌نجامیدا، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان، هه‌ر چواریان گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
