به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، سه‌وڵاوا، شنۆ، دێهگۆلان، مه‌ریوان، سنه و پیشوا، ١٠ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندرابوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، شەوی هەینی ١٤ی خەرمانان هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی دەرەکێ سەر بە سەوڵاوا بە ناوی “غەفوور ئەمینی” تەمەن ٨٥ ساڵ، لەکاتی کاری کشت و کاڵی کەوتووەتە بەر ده‌زگای خەرمانکووب و گیانی لە دەستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گوندەوێڵە”ی شاری شنۆ بە ناوی “قادر بەهرامیان” لەکاتی کار کردن لە باخی خۆیان تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌مان ڕۆژدا کرێکارێکی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌نی خەڵکی شارۆچکەی بڵاواناوای دێهگۆلان بە ناوی “شەریف محەممەدی” لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا. شایانی باسه، ناوبراو به‌ر له‌وه‌یكه بگوازرێتەوەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه به‌ناوه‌كانی “ناسر ئابادی” و “ئه‌كبه‌ر” له‌كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری دێهگولان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانییان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. لەلایەکی دیکەوە، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارێکی لاو بە ناوی “دارا ئەحمەدی” لە کاتی کار کردن لە سنووری باشماخی مەریوان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی گوازتنه‌وه‌ی میلگرد له بینایه‌كی نیوه‌كار له شارۆچكه‌ی ١٥ی خورداد له شارستانی پیشوا له ئۆستانی تاران، به‌هۆی وێكه‌وتنی میلگردهكان له‌گه‌ڵ وایه‌ری به‌رقی فشار قه‌وی، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌دوایین ڕووداودا، سێ كرێكاری بیناسازیی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گه‌ڕه‌كی عه‌باس ئاوای شاری سنه، به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی بیناكه له‌ژێر دارووپه‌ردوودا گیریان خوارد و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.