له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، دامغان و كهوار، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له‌كاتی كار له تونێلێكی نیوهكارهی مێترۆ له شه‌قامی “١٧ی شه‌هریوه‌ر”ی تاران، به‌هۆی داڕمانی تونێله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له یه‌كێك له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی دامغان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی لووله‌ی سه‌ره‌كی گاز له گوندی “ئه‌كبه‌ر ئاباد”ی شارستانی كهوار له ئۆستانی فارس، چوار كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.