به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش كۆڵبەر لە سنوورەکانی هەورامان، شنۆ و چالدێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ به‌ناوی “ئارام مه‌ولوودی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری کەوتووەتە ناو ڕووباری گادەر و گیانی لە دەستداوه. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی هێزەکانی جێگیر لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون. هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی جێگیرلە بەرزاییەانی گوندی مادلووی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه سێ کۆڵبەر به‌ناوه‌كانی “مەناف حەسەن زادە”، “بێهزاد ڕەمەزانی” و “ڕەزا سەرشیری” بریندار بوون.