ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٦ كرێكار له شاره‌كانی گه‌چساران، ئه‌رده‌بیل، ئێسفرایه‌ن و نه‌هاوه‌ند، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و له ئه‌نجامیدا ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، شۆفیری كۆمبایی له كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برنج له مه‌زراكانی برنج له ئاوایی “سهرتیره نازمهكان” له گه‌وره‌دێی بۆیه‌ر ئه‌حمه‌دی گه‌رمسیری له گه‌چساران به‌هۆی گیركردنی لاقی له كۆمبایینهكه به سه‌ختی برینداربوو و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆرێك له ئاوایی “گهندیشمین” له ئه‌رده‌بیل، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له كاتی كار به‌هۆی داڕمانی دیواری له ئێسفرایه‌ن، گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی بیناسازیی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له نه‌هاوه‌ند به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له نهۆمی چواری بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری نه‌هاوه‌ند به‌ربووه‌وه و به‌هۆی قوڵبوونی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له ئێران به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارفه‌رما و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ئاست دابین كردنی ئه‌منییه‌تی گیانی كرێكاران و ئیمه‌نی شوێنی كار، به ڕاده‌یه‌كه كه به‌وته‌ی سه‌رۆكی كانوونی كرێكارانی بیناسازیی له ئێران له ماوه‌ی یه‌كساڵدا، ١٥ هه‌زار ڕووداوی كرێكاری له‌م وڵاته تۆمار كراوه كه له ئاستی جیهاندا ڕێژه‌یه‌كی بێوهنهیه.