ڕۆژی هەینی ١٨ی مانگی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێ”ی شاری سەردەشت بە ناوی “یوونس پیرۆتی”، له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه تهقهی لێكراو به سهختی بریندار بوو. شایانی باسه، ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراوە. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی قوتووری خۆی، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و بههۆیهوه، کۆڵبەرێک بە ناوی “ناجی ئەبووبەکری”، بە سەختی بریندار بوو. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیکی گوندی سنووریی “قامیشەڵە”ی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، دەسڕێژییان كرده سهر چەند کۆڵبەر و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “ئیسماعیل ساوجینژاد”، خەڵکی مەریوان، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. له لایهكی دیكهوه، ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “شێواشان”ی شاری سەردەشت بە ناوی “شەهاب”، لە کاتی ڕاودوونانیان له لایهن هێزهكانی ڕژیم، له بهرزایی بهربووهوه، لاقێکی شکا. ههر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی یەکشەممە هیزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری پیرانشار، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی و لە ئاکامدا، دوو کۆڵبەری بە ناوەکانی “ڕەشید خەندانی و خەلیل قادری”، بریندار بوون.