کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

کشته و زخمی شدن چهار کارگر در شهرهای مختلف1

له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج، سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ئه‌نبارێك له‌ گه‌وره‌ڕێی ئازادگانی تاران، دوو كرێكار به‌ سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كار له‌ شاری كه‌ره‌ج، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.