
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و مه‌شهه‌د، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له كارخانه‌ی شووشه‌ی “ئابتین یه‌ده‌ك كار”ی هه‌مه‌دان، له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسازیی له‌كاتی كار له ناوچه‌ی “كوه سه‌نگی” مه‌شهه‌د به‌هۆی داڕمانی به‌شێك له بینایه‌ك له نزیك شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خوارد و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
